پرسیارە باوەکان
وەڵامی ڕوون بۆ پرسیارە باوەکان دەربارەی چاودێری دەمار، چاوپێکەوتن و سەردانی کلینیک.
16 پرسیاری باوئایا شەقیقە چارەسەری هەیە؟
ئایا دەکرێت ئازاری پشت و دیسک (ئینزیلاق) بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت؟
-
وەڵام: بەڵێ، لە ڕاستیدا نەشتەرگەری کۆتا بژاردەیە نەک یەکەم هەنگاو. تا ئەو کاتەی کڕکڕاگەکە (دیسک) فشاری مەترسیداری نەخستووەتە سەر دڕکەپەتک یان ڕەگی دەمارەکان، پێویست بە نەشتەرگەری ناکات. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە بەم ڕێگایانە چارەسەر دەکرێت:
-
١. گۆڕینی شێوازی ژیان و چارەسەری سروشتی: دابەزاندنی کێشی زیادە، ڕاستکردنەوەی شێوازی دانیشتن، و ئەنجامدانی ڕاهێنان و چارەسەری سروشتی بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی پشت.
-
٢. قەستەرەی ئازار (دەستتێوەردانی بێ نەشتەرگەری): لە کاتی ئازاری تونددا، دەتوانرێت لە ڕێگەی قەستەرەی ئازارەوە (لابردنی فشار و هەوکردن بە ئامێری پێشکەوتوو بەبێ بڕین) یان لێدانی دەرزی تایبەت لە دەوروبەری بڕبڕەکان، ئازارەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکرێت.
نەشتەرگەری تەنها بۆ ئەو حاڵەتانەیە کە هیچ سودێک لە دەرمان و چارەسەری سروشتی وەرناگرن و نەخۆشەکە مەترسی ئیفلیجی یان لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی میز و پیسایی لەسەرە.
ئایا چارەسەری نوێ بۆ ئۆتیزم و فرەجوڵەیی و کەم تەرکیزی (Autism spectrum and ADHD) بوونی هەیە؟
ئایا هیچ چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی شەقیقە (Migraine) هەیە جگە لە ئازارشکێنە باوەکان؟
وەڵام: بەڵێ، زانستی پزیشکیی مێشک و دەمار قۆناغی تەنها "هێورکردنەوەی کاتیی ئازار"ـی تێپەڕاندووە. لە ئێستادا کۆمەڵێک چارەسەری پێشکەوتوو و سەردەمیانە هەن کە پێشتر لە هەرێمەکەماندا کەمتر گرنگییان پێ دەدرا، بەڵام ئێستا بە شێوەیەکی زانستی دەستمان بە بەکارهێنانیان کردووە. دیارترین چارەسەرە نوێیەکان بریتین لە:
-
-
دەرزی بۆتۆکس (Botox): بەکاردێت بۆ سڕکردن و خاوکردنەوەی ئەو ماسولکانەی دەوروبەری سەر و مل کە هاندەرن بۆ دروستبوونی هێرشی شەقیقە.
-
دەرمانەکانی (CGRP Inhibitors): دەرزییەکی بایۆلۆجیی زۆر پێشکەوتووە، ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر ئەو پڕۆتینەی کە بەرپرسە لە گواستنەوەی هەستی ئازار لە مێشکدا و ڕێگری لە گەشەکردنی شەقیقە دەکات.
-
خێزانی جیپانتەکان (وەک ئەتۆجیپانت - Atogepant): نەوەیەکی نوێی دەرمانن کە بۆ ڕێگریکردن و چارەسەری کتوپڕی شەقیقە بەکاردێن، بەبێ ئەوەی ببنە هۆی تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن (کە لە دەرمانە کۆنەکاندا کێشە بوو).
-
بلۆککردنی دەمار (Nerve Block): لێدانی دەرزی سڕکەر و دژەهەوکردن لە دەوروبەری ئەو دەمارانەی سەر کە بەرپرسن لە گواستنەوەی ئازارەکە.
ئەم چارەسەرانە ڕاستەوخۆ کار لەسەر ڕەگی کێشەکە دەکەن نەک تەنها شاردنەوەی نیشانەکان.
-
ئایا نەخۆشیی گەشکە چارەسەری یەکجارەکی و کۆتایی هەیە؟
وەڵام: بەڵێ، بەڵام بەتەواوی پشت دەبەستێت بە جۆری گەشکەکە. هەندێک جۆریان بەتەواوی چاک دەبنەوە لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا بەتایبەت لە منداڵاندا کە مێشکیان گەشە دەکات بەتەواوی گەشکە دەپەڕێنن و چاک دەبنەوە.
هەندێکی تریش پێویستیان بە کۆنترۆڵکردنی درێژخایەن هەیە. پڕۆتۆکۆڵی زانستیی چارەسەر بەم شێوەیەیە:
-
قۆناغی یەکەم: نەخۆش بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ ساڵ لەسەر دەرمان دەبێت.
-
قۆناغی کەمکردنەوە (تێپەڕاندن): ئەگەر لەو ماوەیەدا هیچ نۆرەیەکی گەشکەی نەبوو، بە چاودێریی پزیشک بڕی دەرمانەکەی وردە وردە کەم دەکرێتەوە تا دەوەستێنرێت. ئەگەر نەخۆشەکە بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەبێ دەرمان گەشکەی بۆ نەگەڕایەوە، ئەوا نەخۆشییەکەی بەتەواوی تێپەڕاندووە و چاکبووەتەوە.
-
ئەگەری سەرهەڵدانەوە: ئەگەر لە کاتی کەمکردنەوەی دەرمانەکە یان دوای وەستاندنی، گەشکەکە سەری هەڵدایەوە، ئەوا دەبێت نەخۆشەکە بگەڕێتەوە سەر دەرمانەکانی و ئەمجارە ماوەکە بۆ ٥ تا ٧ ساڵ درێژ دەکرێتەوە.
-
قۆناغی هەتاهەتایی: دوای ئەو ٥ بۆ ٧ ساڵە، دووبارە پزیشک هەوڵی وەستاندنی دەرمانەکە دەدات. ئەگەر بۆ جاری دووەم گەشکەکە سەری هەڵدایەوە و چارەسەر نەبوو، ئەوا پێویستە نەخۆشەکە تا کۆتایی تەمەنی لەسەر دەرمان بەردەوام بێت بۆ پاراستنی خانەکانی مێشکی.
پارکینسۆن نەخۆشییەکی کاتییە یان درێژخایەن؟
وەڵام: نەخۆشی پارکینسۆن نەخۆشییەکی درێژخایەن و بەرەوپێشچووە واتە خۆی لە خۆیدا بەبێ دەرمان چاک نابێتەوە و کاتی نییە، بەڵکو بە تێپەڕبوونی کات نیشانەکانی گەشە دەکەن.
ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەر ئەگەرچی تا ئێستا چارەسەرێکی بنبڕکەر نییە، بەڵام بەم ڕێگەیانە کوالێتی ژیانی نەخۆشەکە دەپارێزرێت:
-
-
دەرمانی تایبەت: بۆ بەرزکردنەوە یان جێگرتنەوەی ئاستی دۆپامین.
-
هاندانی موگناتیسی مێشک TMS: هەڵدەستێ بە ئاراستەکردنی شەپۆلی موگناتیسی بۆ ناوچەی دیاریکراوی مێشک کە بەرپرسە لە ئازار یان جوڵە بۆ ڕێکخستنەوەی چالاکی کارەبایی ئەو ناوچەیەی مێشک.
-
چارەسەری سروشتی (Physiotherapy): بۆ پاراستنی هێزی ماسولکە و هاوسەنگی.
-
سیستەمی خۆراکی تەندروست: بۆ ڕێگری لە قەبزی و باشترکردنی تەندروستی گشتی.
-
دەستنیشانکردنی ئەلزەهایمەر لە کاتی زوودا نەخۆشیەکە ڕادەگرێت؟
لە ڕووی زانستی و فیسیۆلۆجییەوە، هۆکاری ڕوودانی گەشکە چییە؟
وەڵام: بە گشتی، گەشکە کاتێک ڕوودەدات کە تێکچوونێکی کتوپڕ و دەردانێکی کارەبایی ناسروشتی و لەڕادەبەدەر لە خانە دەمارییەکانی مێشکدا دروست دەبێت. ئەم گەردەلولە کارەباییەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی زانستیی سەرەکی:
-
-
تێکچوونی هاوسەنگیی کیمیایی: زیادبوونی دەردانی ماددە هاندەرەکانی مێشک (وەک گلوتامات - Glutamate) یان کەمبوونەوەی ماددە هێورکەرەوەکان (وەک گابا - GABA) کە دەبێتە هۆی زیاد-چالاکبوونی مێشک.
-
تێکچوونی کەناڵە ئایۆنییەکان: کارنەکردنی دروستی کەناڵەکانی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم لە پەردەی خانە دەمارییەکاندا، کە بەرپرسن لە ڕێکخستن و گواستنەوەی سیگناڵە کارەباییەکان.
-
کەمیی وزە و ئۆکسجین: دابەزینی توندی شەکری خوێن یان نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بە مێشک، دەبێتە هۆی لەکارخستنی پەمپە کارەباییەکانی دەمار.
-
بەرزبوونەوەی کتوپڕی پلەی گەرمی (تا): ئەم هۆکارە بەتایبەتی لە منداڵاندا باوە (پێی دەوترێت گەشکەی تا - Febrile Seizure)، چونکە سیستەمی دەمارییان هێشتا بەتەواوی پێنەگەیشتووە و بەرگەی گۆڕانکارییە خێراکانی پلەی گەرمی ناگرێت.
-
هۆکارە پێکهاتەییەکان (Structural): بوونی وەرەم (گرێی مێشک)، زەبری دەرەکی، یان جەڵتەی مێشک، کە دەبنە هۆی دروستبوونی لەمپەر و تێکدانی ڕێڕەوی ئاسایی شەپۆلە کارەباییەکانی مێشک.
-
چۆن پارێزگاری لە تەندروستیی بڕبڕەکانی پشت و مل بکەین و ڕێگری لە ئینزیلاق بکەین؟
وەڵام: تەندروستیی بڕبڕەکانی پشت و مل بەتەواوی پەیوەستە بە شێوازی ژیانی ڕۆژانە و ئەڕگۆنۆمیکس (Ergonomics - گونجاندنی ژینگە لەگەڵ جەستە). بۆ پاراستنیان لە فشار و زوو داخوران، ئەم ڕێنماییە زانستییانە جێبەجێ بکە:
یەکەم/ بۆ پاراستنی بڕبڕەکانی مل:
-
ئاستی شاشەکان: هەمیشە مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەت بەرز بکەرەوە بۆ ئاستی چاوت. خوارکردنەوەی مل بۆ سەیرکردنی شاشە بۆ ماوەیەکی درێژ، فشارێکی نائاسایی زۆر دەخاتە سەر کڕکڕاگەکانی مل و هۆکاری سەرەکیی داخوران و ئازارە.
-
شێوازی خەوتن تەندروست: لەسەر پشت یان لەسەر تەنیشت بخەوە. سەرینێکی پزیشکی یان مامناوەند بەکاربهێنە کە پارێزگاری لە چەماوەیی سروشتیی مل بکات، و بە هیچ جۆرێک لەسەر سک مەخەوە چونکە مل تووشی بادان دەکات.
-
ڕاهێنانی خاوکردنەوە: لە کاتی کارکردنی بەردەوامدا، ناوە ناوە سەرت ڕاست بکەرەوە و ڕاهێنانی کشانی ماسولکەکان بکە (بە سوڕاندن و پێچانی هێواشی مل بۆ لایەکان) بۆ ڕێگریکردن لە گرژبوونی ماسولکەکان.
دووەم/ بۆ پاراستنی بڕبڕەکانی پشت:
-
دانیشتنی تەندروست: لە کاتی دانیشتندا، پشتت ڕاست ڕابگرە و پاڵ بدەرەوە. با پشتت بەتەواوی پاڵپشتی هەبێت بۆ پاراستنی چەماوەیی خوارەوەی پشت (گۆشەی ٩٠ پلە).
-
هەڵگرتنی قورسایی (یاسای زێڕین): کاتێک شتێکی قورس لەسەر زەوی هەڵدەگریت، هەرگیز پشتت مەچەمێنەوە. بەڵکو لەسەر ئەژنۆکانت بنوشتێرەوە، قورساییەکە نزیک بکەرەوە لە سنگت، و هێزی ماسولکەکانی قاچت بەکاربهێنە بۆ هەستانەوە.
-
جوڵە و پشوودان: دانیشتنی درێژخایەن دوژمنی کڕکڕاگەکانی پشتە. دوای هەر ٤٥ بۆ ٦٠ خولەک دانیشتن، پێویستە هەستیتە سەرپێ و کەمێک پیاسە بکەیت بۆ چالاککردنەوەی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی فشار لەسەر دیسکەکان.
ئایا دەتوانم واز لە دەرمانەکانم بهێنم کاتێک هەست بە باشبوون دەکەم؟
ئایا هاندانی مێشک (TMS / tDCS) ئازاریان هەیە یان پێویستیان بە نەشتەرگەرییە؟
چی بکەم ئەگەر کەسێک لەبەردەممدا گەشکە لێیدا؟ ئایا شتێک بکەمە دەمییەوە بۆ ئەوەی زمان قوت نەدات؟
ڕۆژانە حەبی ئازارشکێن دەخۆم بۆ سەرئێشەکەم، بەڵام ئازارەکەم بەرەو خراپتر دەچێت. چارەسەر چییە؟
ئایا نەخۆشی جەڵتەی مێشک دەتوانێت جوڵە و تواناکانی بگەڕێنێتەوە؟
ئایا چارەسەری نەخۆشی مایاسینیا گرەیڤیس (زوو شەکەتبوونی ماسولکە) تەنها پشتی بەستووە بە دەرمان؟
ئەو نەخۆشانەی لە لایەن دکتۆر عەباس ئەبینرێت و چارەسەر ئەکرێت:-
-
جەڵتەی مێشک: (چارەسەری خێرا و پرۆگرامی دووبارە ڕاهێنانەوە).
-
گەشکە و فێ: (دەستنیشانکردن و کۆنترۆڵکردنی سەرجەم جۆرەکانی گەشکە).
-
سەرجەم جۆرەکانی سەرئێشە: (شەقیقە، سەرئێشەی هێشوویی، سەرئێشەی گرژی).
-
ئازارەکانی دەموچاو: (وەک هەوکردن و ئازاری (دەماری پێنجەم) دەماری سێقۆڵی - Trigeminal Neuralgia).
-
ئازارەکانی مل و پشت: (چارەسەری زانستی بۆ ئازار و کێشەکانی دیسک/ئینزیلاق).
-
فرەجوڵەیی و کەم تەرکیزی (ADHD): (لە منداڵان و پێگەیشتوواندا).
-
نەخۆشیی فرەڕەقبوونی دەمارەکان (MS): (کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە).
-
لەرزینی دەست و پەلەکان: (دەستنیشانکردنی جۆرەکەی و چارەسەرکردنی).
-
نەخۆشیی پارکینسۆن (لەرزۆکی): (پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری درێژخایەن).
-
هەوکردنی دەماری بینین: (Optic Neuritis).
-
پووکانەوەی دەمارەکان: (نەخۆشییە دەمارییە بەرەوپێشچووەکان و لاوازبوونی دەمار).
-
زوو شەکەتبوونی ماسولکەکان: (Myasthenia Gravis).
-
تێکچوونی دەمارەکان: (هەوکردن و تێکچوونی دەمارە پەلکییەکان - Peripheral Neuropathy).
-
نەخۆشییە ماسولکەییەکان: (گرفتەکانی بێهێزی و تێکچوونی ماسولکە - Myopathy).